نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. ئاسایشی یەکێتی لە زیندان گەنجێک دەخنکێنێت

بەپەلە.. ئاسایشی یەکێتی لە زیندان گەنجێک دەخنکێنێت

کەسێکی نزیك لە كەسوكاری گەنجێکی سلێمانی بۆ چرکە ئاشکرای کردووە، ئاسایشی یەكێتیی لەژێر ئەشكەنجەدا گەنجێكیان لێ كوشتوون كە بە تۆمەتی بەكارهێنان یان بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر گرتوویانە.

سەرچاوەکەی چرکە نەیویست ناوی بڵاو بکەینەوە وتی:لە كاتی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی، هەڕەشەیان لێ كردوون، نابێت بۆ میدیاکانی ئاشکرا بکەن گەنجەکەیان لە ئاسایش گیانی لەدەست داوە.

زیاتر زانیاری پێداین و تی:” کوڕەکەمان ناوی ئارام کامەران عەزیز لە ناوچەی كانی گۆمەی شاری سلێمانی، لە لایەن مەفرەزەیەكی ئاسایشی سلێمانییەوە داوای ناسنامەی لێ دەكرێت و پاشان دەیبەنە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.

سەرچاوەکە وتیشی:” تەنها دووای 24 کاتژمێر پێیان وتین کوڕەکەتان خۆی خۆی خنکاندووە ئێمە بڕوامان وایە لە ژێر ئەشکەنجە کوشتبێتیان.

وتی:” كوشتنەكەی دڕندانە بووە، هەر 10 پەنجەکەی پان کراوەتەوە، پاش ئەشكەنجەیەكی زۆر ئینجا خنکێنراوە، هەردوو شانیان شکاندووە، هەردوو قاچیان شکاندووە، شوێنی حەپل بە ملیەوە دیارە و هەموو گیانی شین و مۆر بووە، چۆکێکی دەرچووە .

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *