نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق كرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نەسیر مەمەدۆڤ، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا، ئاماژەشی بەوە دا، کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپات کردەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *