
محەمەد جاف، برای هاوکار جاف راگەیاند: عەلی باپیر لەبیری چوو، کە یەکێتی سەرکردایەتییەکانیانی گرت و کوشتنی؟ وادیارە ئێستا چەند دۆلارێکی لە سەعدی پیرە و بافڵ تاڵەبانی وەرگرتووە، بۆیە دەیەوێ بەم قسانەی خەڵک چەواشە بکات، کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکاری برام لەلایەن دادگای هەولێرەوە بڕیاری لێ دراوە، حزب بڕیاری لێ نەداوە.
گوتیشی: ئەگەر عەلی باپیر خۆی بە موسڵمان بزانێت و حزبەکەیشی وەک حزبێکی ئیسلامی پێناسە بکات، دەبوو پێش هەموان هەڵوێستی لەسەر بە ناحەق کوشتنی هاوکار جاف هەبوایە و بە ناڕەوای بزانیایە، بەڵام بەداخەوە عەلی باپیر کابرایەکی فاشیلە و حزبەکەیشی هیچ نییە.
وتویەتى:ئێمە وەڵامی پیاوی بچووک نادەینەوە، لەبەر ئەوەی عەلی باپیر بەلای ئێمەوە پیاوێکی بچووکە، چونکە لە بنەڕەتەوە لە زۆر شت بووە بە پاشکۆی یەکێتی، دڵنیاین، کە دەستی لە کوشتنی عەبدوڵای قەسرێشدا هەبووە، ئەگینا خۆی لەو بابەتە گرنگانە لانەدەدا. ناکات.“
هاوكات سەرسوڕمانیی خۆیشی لەوە دەربڕی كە چۆن عەلی باپیر لە كاتێكدا بە چاوی خۆی بینیویەتی بەرچاوی ژن و منداڵەكەی، لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا عەقید هاوكار جاف تیرۆر كراوە، كەچی بەرگری لە تیرۆریستەكان دەكات!