نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەلا بەختیار: دەروونی زۆرینەی ئەندامان و ئۆرگان و جەماوەری دەنگدەری یەکێتی، لێوانلێوە لە نیگەرانی

مەلا بەختیار: دەروونی زۆرینەی ئەندامان و ئۆرگان و جەماوەری دەنگدەری یەکێتی، لێوانلێوە لە نیگەرانی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بە ناونیشانی (ساڵڕۆژی یەکێتی و یەکێتی بەرەو کوێ؟) نووسیوە كە تێیدا ئاماژەی بە 48 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكە كردووە و بە هێزێكی شۆڕشگێڕ ناوی ناوی هێناوە كە بە قسەی ئەو ”لە خەبات و بەرگری“دا سەركەوتووە، بەڵام نەیشاردووەتەوە كە یەكێتی ”لە دامەزراندنی حكوومەتێكی دادپەروەر و سیستەمێكی هاوچەرخ و پاراستنی جیاوازییە چینایەتی و فەلسەفەی سیاسییدا، بە كردەوە نەك هەر سەرنەكەوت، بەڵكوو پاشەكشەیەكی ترسناكیش ڕووی داوە.“

جەختیشی كردووەتەوە كە: ”یەكێتی، سەرەڕای ئەوەی لە پارەوە، بە چڕی هەوڵی داوە وای پیشان بدات کە غەدر لە سلێمانی دەکرێ، بۆیە دۆخی ئابووری و سیاسیی دەڤەری سەوز خراپە، بەڵام ئەم هەوڵ و پاساوە، هەستی رای گشتیی سەبارەت بە پێگەی یەکێتی، خراپتر نەکردبێ، چاکتر نەکردووە.“

ئەوەشی نەشاردووەتەوە كە ”کۆی ژیانی حزبایەتیی یەکێتی و چارەنووسی سیاسەتەکەی، لە هەڵبژاردندا و لەناو هاوکێشەکاندا، کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە و دەروونی زۆرینەی ئەندامان و ئۆرگان و جەماوەری دەنگدەری یەکێتی، لێوانلێوە لە نیگەرانی و ناڕەزایی کە چیتر ئەو دۆخە مەترسیدارە، بە پینەوپەڕۆ، یان بە سازدانی فێستیڤاڵی (دیدار) و بەڵێنی بریقەدار و گۆڕینی دەمامکەکانی، ئەم دۆخەی یەکێتی ڕاناگیرێ.“

بە بڕوای مەلا بەختیار، یەكێتی پێویستی بە چوار خاڵ هەیە بۆ ئەوەی دۆخی خۆی باش بكات كە لە یەكەمیاندا نووسیویەتی: ”یەكێتی پێویستی بە ئاشتەوایی گشتی هەیە، ئاشتەواییەك كە هیچ کێشەیەک لە دەرەوەی یەکێتیدا هەڕەشە لە یەکێتی نەکات.“ لە دووەمیشدا دەڵێت: ”یەكێتی پێویستی بە كۆنگرەی نائاساییە، كۆنگرەیەك پێشوەخت جومگە بە جومگەی گەڵاڵە کرابێ و رێککەوتنیان لەسەر کرابێ. ئیتر کۆنگرە وەکوو ژووری نەشتەرگەریی بەشی زۆری نەخۆشییەکانی یەکێتی چارەسەر بکات.“
لە سێیەمین خاڵیشدا مەلا بەختیار پێیوایە، ”یەكێتی پێویستی بە داڕشتنەوەی پرۆژەی گوتاری یەکگرتووی ستراتیژیی قۆناغەکەیە، هەتا کوردستان و هەرێم، لە کێشەکانی ئێستا سەرفراز دەکرێ و لە مەترسییەکانی دوای جەنگی ئۆکراینا و ئەگەرە مەترسیدارەکانی جیهانی و ئیقلیمی، دەرباز دەکرێ.“

لە دوا خاڵیشدا جەختی كردووەتەوە كە یەكێتی پێویستی بە ”رێککەوتنی سیاسی لەسەر ریشەکێشکردنی گەندەڵی“ هەیە كە ئەمەش پێویستیی بە دادگای تایبەتی هەیە، هەم بۆ نەمانی گەندەڵی و هەم بۆ سزادانی گەندەڵکاران.
هەر لەو نووسینەدا مەلا بەختیار دەڵێت: ”دڵنیام، ئەو خاڵانەی پێشنیازم کردوون، جێبەجێ نەکرێن، دۆخی یەکێتی دەگاتە رۆخی دۆخی مەترسیدار.“

لە كۆتاییشدا هۆشدارییە هەرە مەترسیدارەكەی بۆ دۆخی یەكێتی داوە و دەڵێت: ”ئەم وتارە پەیامی بەندەیە. لەوپەڕی پەرۆشیمەوە نووسیومە، ئەوەی تێدەگات خزمەتی یەکێتیی پێدەکات، ئەوەی تێشی ناگات، لە یادی ئاڵتوونیی (50) ساڵەی یەکێتیدا، ئیتر ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی لەدەست دەدرێت.“

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *