نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / سه‌در: من ئیمامی مه‌هدی نییم

سه‌در: من ئیمامی مه‌هدی نییم

رێبەرى رەوتى سەدر تۆمارێکى دەنگى بڵاوکردەوە و تێیدا خۆى بەریکرد لەو کەسانەى کە بانگەشەى ئەوەیان بۆ کردووە ئیمامى مەهدییە و بڕیاریدا مەزارى باوکى دابخات و رێوڕەسمی ماتەمینى یادی کوژرانى نەکردێت.

رۆژی یەکشەممە، 14ـى ئایارى 2023، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر تۆمارێکى دەنگیى لە تویتەر بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەدا، ئەو لەو کەسانە نییە چاکەى دڵسۆزان و خۆشەویستان و گوێڕایەڵانى پشتگوێ بخات، خۆشى بە خزمەتکاریان ناو دەبات، بەڵام دەیەوێت لە رۆژگارێکى “خراپ” بەدووریان بگرێت.

موقتەدا سەدر گوتى: “دەمەوێت خۆم و لایەنگرانم بەرى بکەم لە هەڵسوکەوتى خراپەکاران کە خاوەنى بیروباوەڕى لادەرن، ئەوانەى بانگەشەى ئەوە دەکەن کە من ئیمامی مەهدیم، ئەوە قسەیەکى مەترسیدار و درۆیە، من نە بانگەشەم بۆ ئەوە کردووە نە بۆشم هەیە ئەوە بکەم، یان هەرکەسێکى دیکە ئەو بانگەشەیەم بۆ بکات”.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *