نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: رۆڵی مامۆستایانی کوردستان لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا بەرز دەنرخێنین

مەسرور بارزانی: رۆڵی مامۆستایانی کوردستان لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا بەرز دەنرخێنین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی 61مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە سوپاس و پێزانینەوە رۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین کە لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا، درێژەیان بە ئەرکی پیرۆزی خۆیاندا لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکانمان.

لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕۆڵێکی دیار و خەباتێکی درەوشاوەی هەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان”.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕۆڵێکی دیار و خەباتێکی درەوشاوەی هەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و خەباتی پیشەیی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی مامۆستایان.

لەم بۆنەیەدا، بە سوپاس و پێزانینەوە ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین کە لە قۆناخە جیاواز و سەختەکاندا، درێژەیان بە ئەرکی پیرۆزی خۆیاندا لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکانمان.

هیوادارم مامۆستایانی كوردستان، سەرکەوتووانە لە ئەرک و ڕۆڵی کاریگەری خۆیان بەردەوام بن لە پێناو دروستکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی نیشتمانپەروەر و داهێنەر، بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموولایەک، کوردستان زیاتر گەشە بکات و لە هەموو بوارەکاندا پێشبکەوێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

15 ئایار 

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *