نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات 

سەرۆکی حکومەت پەیوەندی بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکات 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە ، لە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی پرسی دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین و ڕەشەبا کە چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە چەند ناوچەیەکیش لافاو ڕوویداوە.
سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکانی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەچوون و فریاکەوتنی هاونیشتمانییان و پێشکەشکردنی هاوکاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پارێزگارەکانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویانەتەبەر بۆ کەمکردنی کاریگەری نەرێنی ئەگەری لافاو و ئامادەکارییەکانیان لەمبارەیەوە.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *