
وردەکارى قسەکانى لە کۆمێنتە
عینایەت نامیق، چاودێری سیاسی دەڵێ:” لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی2017ەوە لە سلێمانی شتێك نەما بەناوی سیستمی سیاسی، بەڵكو ئەمانە توراسی یەكێتی كە كەمێك لە بنچینەی حزبایەتی و حكومڕانی تێدابوو، بۆ سیستمی فرۆشتنی خاك و نیشتمان و پیرۆزییەكان گۆڕیان.
وتى” مام جەلال بەڕوونی وتویەتى، هەڵەی ژیانم ئەوە بوو لە پارتی جیابوومەتەوە، بۆیە لێرە بەدواوە هاوشانی پارتی خەبات دەكەم، جووت كوڕەكەی تا 16ی ئۆكتۆبەر هەوڵیان دا لەسەر بەرنامەی مام جەلال بەردەوامبن، بەڵام لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەوان لە كەسایەتیی سیاسییەوە بۆ خاك و وڵاتفرۆشی گۆڕان.
دەڵێ :سلێمانى پڕ بووە لە بنكەی سیخوڕی وڵاتان، ناتوانین بڵێن سلێمانی تەكساسە، بەڵكو لە تەكساسیش خراپترە”، عینایەت نامیق وای گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە