نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە كریستیانەکان دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە كریستیانەکان دەکات


ئەمڕۆ شەممە (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قیامە ئاراستەی کریستیانەکان دەکات و تێیدا هاتووە، ” هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان”.

هەروەها سەرۆک بارزانی لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو كریستیانەكان دەخوازێت.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان.

لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو خوشك و برا كریستیانەكانمان دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

8ی نیسانی 2023

بەپەلە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

به‌بۆنەی كۆچی دوایی هاوسه‌ری سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌. …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *