
ئهمڕۆ سێشەممە 4/4/2023، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لهگهڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرا.

