
نوسەر دیار عەزیز دەنوسێ”تەسلیمبوون بە بەغدا هیچ كات ڕێگە دروستەكە نییە، چونكە سەرەنجام بەغدا رەنگە تا ئاستی كۆتاییهێنان بە هەرێمی كوردستان چاوی تەماحكارانە درێژ بكات، ئەوكات وەك چۆن لە تەسلیمكردنەوەی كەركووك هیچ سوودێك بە خەڵكی كوردستان نەگەیشت، بگرە پرۆسەی تەعریبكردنیش بە شێوەیەكی قورس دەستی پێكردەوە، ئەمجارەش هەمان شت دەبوو.
نوسیوشیتی:من پێموایە ئەمەی وەدی هاتووە سەركەوتنێكی گرنگە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، هیوادارم لە داهاتوو بتواندرێت گوزەرانی خەڵك باش بكرێت و مووچە بە ڕێكوپێكتر دابەش بكرێت و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و زۆر شایستەی دیكە بۆ خەڵك بگەڕێندرێتەوە.
دەڵێ:وێڕای هەموو ئەمانە، هەرێمی كوردستان پێویستی بەوەیە خزمەتێكی زیاتر بكرێت، كاری زیاتر بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی بكرێت، زۆرتر هەوڵی بەدامەزراوەییكردن و دووركەوتنەوە لە بەرژەوەندیی تەسك بدرێت، ئەوكات دەتوانین لە ئاییندەمان باشتر دڵنیا بین.