
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌لایه‌ن داواكارى گشتییه‌وه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كرا ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هانداوه دژى رێككاره ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزى به‌رانبه‌ر كۆرۆنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له داواكارى گشتیی ڕاگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ ساردكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێكار‌و رێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، داواكاری گشتی سكاڵای له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمار كرد.
شاسوار له‌ماوه‌ى ڕابردوو به ئاشكرا هانى خه‌ڵكى داوه كه دژى رێككاره ته‌ندروستییه‌كان بن و “باوڕ به‌كۆرۆنا نه‌كه‌ن” به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێشتر بڕیارى دابوو هه‌ركه‌سێك هانى خه‌ڵك بدات ده‌گیرێ.