نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی پتر لە 20 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی پتر لە 20 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی پتر لە 20 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 20 ملیار و 848 ملیۆن دینار بۆ ماوەی 3 ساڵ، بەمەبەستی گواستنەوە، کۆکردنەوە، داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، گوژمەی 9 ملیار و 975 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنووری زۆنی (2) دوكان،  گوژمەی 10 ملیار و 873 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنووری زۆنی (3)چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرجدەکرێت.

دووپاتیكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه‌، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *