نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ٦ـی ٢٠٢٠، سەرۆك بارزانی لە بارەگای خۆی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسیی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و مەسەلەی کۆچبەر و ئاوارەکان.

هەروەها باڵوێزی ئەمریکا ڕۆڵی ئیجابی سەرۆک بارزانی لەو مەسەلانە و لە ڕووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *