نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / پەیامی ئۆباما بۆ خۆپێشاندەرانی ئەمریکا: پشتیوانی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەکەم

پەیامی ئۆباما بۆ خۆپێشاندەرانی ئەمریکا: پشتیوانی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەکەم

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکەی دژی کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریکییەوە وتارێکی لە ماڵپەڕی میدیەم بڵاوکردووەتەوە، تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندانی ئاشتیانەی ئەو کەسانە دەربڕیوە کە داوای چاکسازی دەکەن، لەهەمانکاتیشدا پرۆتستۆی بەکارهێنانی تووندووتیژی دژی خۆپێشاندەران دەکات. ئۆباما دەڵێت، ئەوەی کە ئێستا روودەدات گوزارشتە لە  بێئومێدییەکی رەواو راستەقینەی چەندین دەیەی خەڵک لە شکستی چاکسازیکردن لە رەفتاری هێزەکانی پۆلیس و سیستەمی دادوەری بەشێوەیەکی گشتی.  دەشڵێت، زۆربەی خۆپێشاندەران کەسانی ئازاو ئاشتیخوازن، ئەوانە جێگەی رێز و پشتگیرین، بەڵام کەمینەیەکی بچووک هەیە خەڵک دەخاتە مەترسییەوە و زیان بە هەمان کۆمەڵگە دەگەیەنێت کە پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان دەکات. ئۆباما لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نووسیویەتی، دیمەنی ژنێکی رەشپێستی بەتەمەنم بینی بەچاوی پڕلە فرمێسکەوە بۆ میدیاکان قسەی دەکرد لەبەر ئەوەی تاکە دووکانی میوە فرۆشیی لە گەڕەکەکەیان تێکدرابوو، ئەگەر مێژوو بکەینە شاهێد، دەکرێت پێشبینی ئەوەبکرێت کردنەوەی ئەو دووکانە چەندین ساڵی پێویستە، لەبەرئەوە پێویستە لەسەرمان هیچ پاساوێک نەهێنینەوە بۆ تووندوتیژیی و هەوڵیش نەدەین کەس تێوەبگلێنین بە تووندووتیژی و بەشداریکردن تێیدا. دەشڵێت، خۆپێشاندان دەریدەخات ئاستی هۆشیاری گشتی بەرزبووەتەوە، دەیانەوێت ئەو کەسانە شەرمەزاربکەن کە پشتگیری لە ستەم دەکەن. بەدرێژایی مێژووی ئەمریکا، گرنگیدانی دەسەڵاتی سیاسیی بەرامبەر بە کۆمەڵگە پشتگوێخراوەکان کاردانەوە بووە بەرامبەر بە مانگرتن و خۆپێشاندانەکانیان، بۆیە لە کۆتاییدا پێویستە ئەو خواستانەی کە هەن لەبەرچاو بگیرێن، هەوڵیان بۆ بدرێت و بەپێی یاسا رێکبخرێن و جێبەجێبکرێن، ئەمە دوای هەڵبژاردنی ئەو بەرپرسانەی کە وەڵامی داواکارییەکان دەدەنەوە. ئۆباما بەپێویستی دەزانێت گرەنتی ئەوە بدرێت کە سەرۆک و کۆنگرێس و وەزارەتی داد و دادگای فیدراڵ دان بەو رۆڵە نەرێنیەدا بنێن کە رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەیبینێت، دەبێت ئەوە چارەسەر بکەن.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *