
یەکێتى ڕادەستى کرد و ئێمە ئازادى دەکەینەوە
کاوه ئهحمهد، بهرپرسی ناوچهی سێی پارتی لە كەركووك ڕایگەیاندووە:تا ئێستاش بە سەربازگەكردنی كەركووك بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن، یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و چی تر بەسەربازی نەکرێت، هێزەکان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بتوانین بە ئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین.”
جەختیشی كردەوە، مانهوهی پارتی له دهرهوهی کهرکووک و چۆڵنەكردنی بارەگاكانی، ”زیان به دۆزی رهوای کورد لهو ناوچانه دەگەیەنێت، بە تایبەتیش كە پارتی له دوایین ههڵبژاردندا دهنگی یهکهمی نێو لایەنە كوردستانییەكانی بەدەست هێناوە، بۆیە دهبێ به بههێزی بگەڕێتەوە.“
لە پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، میلیشیاكان و خیانەتكاران بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان دەست بەسەردا گرت و تاوەكوو ئێستا چۆڵیان نەكردووە.
.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە