نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێداچوونەوە بە خزمەتى فەرمانبەران و پلە بەرزکردنەوە دەکرێت

پێداچوونەوە بە خزمەتى فەرمانبەران و پلە بەرزکردنەوە دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، لەسەر داوای سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەك پێك هێنرا بۆ دەستنیشانكردنی گرفتەكانی جێبەجێكردنی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و هەژماركردنی خزمەتیان، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

باس لەوەش كراوە، لیژنەكە لە یەكەم هەنگاویدا تیمەكانی دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاكی، لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ پرسی میلاكات ڕاسپارد بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینی بە دۆسیەی فەرمانبەران.

ئاشكرا كراوە، لە كۆی 32 دامەزراوەی هەرسێ دەسەڵاتی «دادوەری و یاسادانان و جێبەجێكردن»، پێداچوونەوە بە 365 هەزار و 452 دۆسیە كرا كە حەوت هەزار و 196 دۆسیە، پلەی زیادەیان بۆ بەسترابوو و 15 هەزار و 614 دۆسیەشیان زیادە مووچەیان هەبوو، كە كۆی جیاوازیی مووچەكەیان دەكاتە ملیارێك و 360 ملیۆن و 808 هەزار دینار.

هەر لەم چوارچێوەیەدا و بۆ یەكخستنەوەی دۆسیەی كەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستە لە كۆی 60 هەزار و 16 دۆسیە، 41 هەزار و 982 دۆسیە بۆ پێداچوونەوە ئامادە كراون، بڕیار وایە بە زووی

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *