
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێككه‌وتی یەکی شوباتی 2023، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
بەپێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەخرێتەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.