نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران دانووستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران دانووستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتی یەکی شوباتی 2023، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەخرێتەڕوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هەروەها لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *