نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى: هەوڵکەى دادگاى فیدڕاڵى هەوڵێکى ناڕەوایە بۆ لەباربردنى دەرفەتى چارەسەر کێشەکان

مەسرور بارزانى: هەوڵکەى دادگاى فیدڕاڵى هەوڵێکى ناڕەوایە بۆ لەباربردنى دەرفەتى چارەسەر کێشەکان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە توویتەر نووسیویەتی: “دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە بۆ لەناوبردنی دەرفەتی نوێی چارەسەرکردنی کێشەکان.”
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنانی حکوومەت و کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، دەبێت لە ماوەی شەش مانگدا دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی عێراق هەردوو پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجومەنی فیدراڵی پەسەند بکرێن.”
نووسیویەتیشی: “هەڵسوکەوت و هەنگاوەکانی ئێستای دادگای فیدراڵیی عێراق بەربەستێکە لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *