نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. محەمەد حاجى مەحمود داوادەکات کورد بکشێتەوە هەموو دامەزراوەکانى عێراق دەربکرێن

بەپەلە.. محەمەد حاجى مەحمود داوادەکات کورد بکشێتەوە هەموو دامەزراوەکانى عێراق دەربکرێن

محەمەد حاجی مەحمووددا هاتووە، وێڕای چەندان پەیام و لێدوانمان لە رابردوودا لەمەڕ بڕیار و راسپاردە نادەستوورییەكانی دادگەی بەناو فیدراڵی دژی گەلی كوردستان و قەوارەی سیاسی هەرێم، كە بە یەقینەوە بە تێگەیشتنمان لە ناخی كاربەدەستانی بەغدا پشتئەستوور بووە.

بۆیە لەم ساتەدا داوا لە كورد دەكەم چیتر خۆیان و نەتەوەی كورد و قەوارەی سیاسیی هەرێم نەدەنە دەست قەدەر، دادگەیەكی عەرەبی كۆمەڵێك بڕیاری نابەجێی داوە، وەك ئەوەی وارسی كورد بێت، پێموایە دەبێت كورد لە بەغدا بكشێتەوە و هیچ پێوەندییەك لە نێوان كورد و بەغدا نەمێنێت، هیچ نوێنەرایەتییەكی عێراقیش لە كوردستان نەمێنێت، چونكە ئەوەی عێراق دەیكات دوژمنایەتی كوردە.

“پێویستە دادگەی باڵای كوردستانیش بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات، كە ئەو دادگە عەرەبییەی لە بەغدایە، دادگەیەكی فیدڕاڵی نییە و دادگایەكی نادەستوورییە و لە كوردستان هیچ بڕیارێكی جێبەجێ ناكرێت، عێراق پێویستی بە دادگەی دەستوری هەیە و ئەو دادگەیەی ئێستە لە وەختی دەستوری كاتی عێراقدا دامەزراوە، بڕیارەكانی سیاسین و هیچ شەرعیەتێكی نیی، محەمەد حاجی مەحموود وا دەڵێت.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *