نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانى مەسرور بارزانى کارئاسانى بۆ وەبەرهێنانى بیانى دەکرێ و دەستى کاریان دەبێ %٧٥ دەستى ناوخۆى بێت

بەفەرمانى مەسرور بارزانى کارئاسانى بۆ وەبەرهێنانى بیانى دەکرێ و دەستى کاریان دەبێ %٧٥ دەستى ناوخۆى بێت



دكتۆر محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی کۆماری فەرەنسا و خالید ئەلشەمرانی جێگری کونسوڵی عەرەبستانى سعودیە لە هەرێمی کوردستان، سەردانى کارگەی (صافی دانون)یان لە ھەولێر کرد، کە وەبەرهێنانێکى هاوبەشە لە نێوان ھەردوو ووڵاتی (سعوودیه‌ و فەرەنسا) و لە ساڵى 2014ه‌وه‌ بەرهەمەکانى لە هەرێمى کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانى دیکەی عێراق دەخاتە بازاڕەوە.
ئەوەش خراوەتە روو: “دوای بەشدارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس دێت لە ووڵاتی سویسرا، کە دیداریان لەگەڵ چەندین کەسایەتى سیاسی، ئابووریناس، بزنسمانان و گەورە بەرپرسانى وڵاتان ئەنجامدا، هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێمى راسپاردووە، لە دۆخى وەبەرهێنەر و وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێمى کوردستان بکۆڵنەوە و کێشە گرفتەکانیان بۆ چارەسەربکەن و سەردانیان بکەن”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “هاوکات دوای سەردانکردنی پـڕۆژەی (صافی دانون) سەرۆکی دەستە و پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی فەرەنسا و جـێـگـری کونـسوڵی سعودی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی کارگەکە کۆبـوونەوە، لە نزیکەوە لە پێداویستی و کێشە و کەموکوڕیی و ئەو خزمەتگوزارییەکانیان کۆڵییەوە کـە پـێـویـستە حکوومەتی هەرێم بۆیان دابین بکات، پاشان تەواوی بەشەکانی ھەردوو کارگەکە و هێڵی بەرهەمهێنان و چۆنیەتی کارکردن لە کۆگاکانى کارگەکان بەسەرکـردەوە”.
کۆمپانیای (صافی دانون) لە هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژەی پیشەسازی خواردەمەنییە، کە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە و لە ساڵی 2013دا دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداوەو 75% کاری دەستی خۆماڵییە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *