
عه‌بدولستار مه‌جیدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پێی وایه كابینه‌ی نۆ كابینه‌یه‌كی خراپ بووه، به‌ڵام ئه‌و بیری چووه‌ته‌وه كه حزبه‌ی تا كۆتا چركه‌یش چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆن بوون له لایه‌ن پارتییه‌وه.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، له‌ده‌ستپێكی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵ و عه‌بدولستار مه‌جید، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌كرا تا بێنه ناو حكوومه‌ته‌وه و هه‌ر چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی پارتی بوون، بۆیه رقیان له دڵه و به‌رده‌وام هه‌ڵی ده‌ڕژن و قسه و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ده‌كه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه كابینه‌ی نۆیه‌م پێویستی به شاهێدی كۆمه‌ڵ و عه‌بدولستار مه‌جید نییه، خه‌ڵكی كوردستان شاھێدی ئه‌وه ده‌دات كابینه‌ی نۆیه‌م ئاسۆیه‌كی نوێ بوو بۆ داھاتوویه‌كی گه‌ش، توانیی له نائومێدیدا ئومێد بچێنێت، كار و پڕۆژه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دیار و روونن، به‌كردار وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داواكاری خه‌ڵك بوو.