نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی، بۆ رۆیتەرز: رەنگە بە تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غاز کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەرببن

مەسرور بارزانی، بۆ رۆیتەرز: رەنگە بە تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غاز کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەرببن

مەسرور بارزانی، بۆ رۆیتەرز: رەنگە بە تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غاز کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەرببن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم.

لە پەراوێزی بەشداریکردن لە 53مین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت نەوت و غازی هەرێمی کوردستان

لەو چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، مەسرور بارزانی  تیشیکی خستەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و رێککەوتنەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق و ئاماژەی بەوەدا، کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غازەوە چارەسەربکرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئەوەی خستەڕوو، کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیادیانکرد، کاتێک لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق سێکتەری نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستووری ناساند.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم، تاوەکو یاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت.

هەرچی پەیوەستە بە رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسایی نەوت و غاز، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە، پێویستە لەچەند مانگێکدا رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت، شەش مانگی بۆ دیاریکراوە.

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم کاردەکەن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکان لای حکومەتی هەرێمە.

سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تیشیکی خستەسەر ئەوەی، رێكکەوتن لەسەر بودجە لەگەڵ عێراق یارمەتی هەرێم دەدات دواکەوتنی پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربکات

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *