نازم كه‌بیر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان،دەڵێ:”ئه‌گه‌ر یه‌كێتی باسی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات ئه‌وه با پێشمان بدات و پێمان بڵێت سه‌روه‌ری یاسا واتای چی! و چۆنه، لای یه‌كێتی شتێك نییه به‌ناوی یاسا،
وتی، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و گوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌بێت، ئاسایش به‌رقه‌راربێت، نه‌ك تیرۆر له كوردستان هه‌بێت، خه‌ڵك پێش هه‌موو شتێك ئاسایش و ئارامی ده‌وێت، دواتر گوزه‌ران و پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ی ده‌وێت.
ده‌ڵێ، هه‌ر كه‌س تاوانباره با بدرێته ده‌ست یاسا، وه‌رن داهاتی سلێمانی شه‌فاف بكه‌ن، ئه‌و هێزه‌ی بڕیاری له‌باره‌وه درا بۆ مه‌رزه‌كان و رێگری له قاچاخی و گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێ بكرێت و كۆنترۆڵی مه‌رزه‌كان بكرێت، ئیتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.