نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەڕێنمایی مەسرور بارزانى بۆ ساڵى ٢٠٢٢ توانیومانە ٣٥% داهاتمان زیاد بکەین

بەڕێنمایی مەسرور بارزانى بۆ ساڵى ٢٠٢٢ توانیومانە ٣٥% داهاتمان زیاد بکەین

ساسان عەونى ،لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییە بەردەوامەکانی كاك مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوام لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین و بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2022 بۆ ساڵی 2022 مان دانا و ئامانجان ئەوەبوو بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکوو 22ی کانوونی یەکەمی 2022 کە دوایین ڕۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە، بە بەراورد بە ڕێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *