
ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، زه‌مینه‌سازی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، له‌م رووەشه‌وه شه‌ڕی راگه‌یاندن راده‌گیرێت.
عوسمانی بانیمارانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگەیاندووە:” بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بكرێت، بڕیار درا ئه‌مڕۆ هێرشی راگه‌یاندن كه‌م بكرێته‌وه و رابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه باش بێت، ئه‌م راگرتنه بۆ هه‌ردوولایه و ناكرێت هێرش بكه‌نه سه‌ر یه‌كتری، یه‌كێتی دیاره هه‌ڵوێستی وه‌رگرتبوو، بۆیه ماوه‌یه‌ك بایكۆتی حكوومه‌تی كردبوو، ئێستا كه لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ هه‌یه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
راشی گه‌یاند”پارتی و یه‌كێتی ناتوانن نكۆڵی له بوونی یه‌كتری بكه‌ن و ده‌بێت راوێژ به یه‌كتری بكەن و پێكه‌وه ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته بكەن، ئه‌گه‌رنا له هه‌موومان تێك ده‌چێت، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بڕیار درا، ئه‌مڕۆ دووشممه، هێرشی راگه‌یاندنی هه‌ردوولا رابگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی كۆبوونه‌وه باش بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە