نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکى باڵاى پارتى.. بە قوباد تاڵەبانى دەڵێ بە دانانى ماڵپەڕێک خەڵک بڕواتان پێناکات

بەرپرسێکى باڵاى پارتى.. بە قوباد تاڵەبانى دەڵێ بە دانانى ماڵپەڕێک خەڵک بڕواتان پێناکات


ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان، لەبارەی دروستکردنی ماڵپەڕەکەی قوباد تاڵەبانییەوە راگەیاند: ”ئەمە تەنیا هەوڵێکە بۆ سپیکردنەوەی ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەن، بەڵام هەوڵێکی دروست نییە، ئەم ماڵپەڕەش نەدەبوو لە سلێمانی دروست بکرایە، دەبێ وەزارەتی دارایی حکوومەت دروستی بکات و هەموو داتاکان بەخۆیەوە ببەسترێتەوە و سەرپەرشتیی بکات، ئەگەرنا لەپشتی دەروازە فەرمییەکانەوە شت بە قاچاخ دێتە ژوور و ناخرێتە ناو، بۆیە ئەگەر بتەوێ داهاتی پارێزگاکە رێکبخرێتەوە، دەکرێ حکوومەت خۆی ئەم کارە بكات.
ئەوەشی خستە روو، کە گومان و تێبینییەکان لەسەر داهاتی سلێمانی نوێ نیین، بەڵام دیارە قوباد تاڵەبانی وەک هەوڵێک بۆ سپیکردنەوەی بابەتەکە لەبەرچاوی رای گشتی، ماڵپەڕی شەفافییەتی داناوە، کە ئەمەش بە بڕوای من چارەسەری گرفتەکە ناکات، ئەگەر بیەوێ چارەسەر بکرێت، هەوڵی چارەسەرکردن و رێگەگرتن لە بەهەدەردانی داهات، تەنیا بە دانانی ماڵپەڕ چارەسەر ناکرێت، بەڵکوو بە رێگەگرتن لە رێگەی قاچاخ چارەسەر دەکرێت، لەدەرەوەی فەرمان قاچاخچێتی دەکرێ، یان بە بێ گومرگ بار دەهێنرێنە ژوورەوە، رێگەی دیکەش هەیە، کە گومرگی لەسەر نییە و شەوانە دەیان باری لێوە دەچێت بۆ پارێزگاکانی عێراق.
بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێ: ”یەکێتی دوای تیرۆرکردنی هاوکار جاف لە هەولێر و پرسی سەرکۆمار، تووشی هەڵچوون و پەرچەکردار بووە، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو هەموو هەڵە و کەموکوڕییانە هەوڵ دەدات، هەندێک بابەت بوروژێنێ، کە وەک لایەنێکی دەرەوەی حکوومەت مامەڵە دەکات، باشتر وایە لەبری ئەم هەوڵە شکستخواردوانە، بگەڕێنەوە سەر مێزی گوفتوگۆ.
روونیشی کردەوە، کە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی لە سلێمانی و سنوورەکە پێویستی بە ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی هەیە نەک چەواشەکاری، ئەم هەوڵانەی یەکێتی کە لە کۆتایی تەواوبوونی کابینەی نۆ دەیدات، سوودی لێ نابینێت، بە ئەزموونیش دەرکەوتووە، ئەو لایەنانەی هەوڵیان داوە بارودۆخ ئاڵۆز بکەن، لە هەڵبژاردن خەڵک تۆڵەی لێ کردوونەتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *