نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ پشكی یه‌كێتییه‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌ كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات.

به‌پێ زانیارییه‌كان ڕۆژ 1/6 زیاتر له‌ 160 حاڵه‌تی توشبووی كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆماركراوه‌ ،به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ڕێگه‌ نه‌دراوه‌ ژماره‌كه‌ وه‌ك خۆی بڵاو بكرێته‌وه‌،به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سه‌باح هه‌ورامیان وتوه‌، نابێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ڕابگه‌یه‌نیت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه‌ی ئاشكراكرد:” سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ،ویستوویه‌تی ژماره‌ی توشبووان كه‌ 1/6 160 توشبووی كۆرۆنا بووه‌ ڕا بگه‌یه‌نێت به‌ڵام یه‌كێتی قبووڵی نه‌كردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی:” یه‌كێتی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سه‌باح هه‌ورامی له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه‌، چونكه‌ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ڵێ با له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان شه‌فافبین ،هه‌ڵكشانی توشبوانی كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌نین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *