
لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی ئاو، پۆندێک لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێ.
کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی”ئەمڕۆ، نووسراوی گرێبەستی کاری پۆندی (پریسی خواروو)مان لە پارێزکای هەڵەبجە واژوو کرد، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە بە کۆمپانیای هاوشێوە سپێردرا.”
ئاماژەی بە ئەوە داوە: “تێچووی دروستکردنی ئەو پۆندە زیاترە لە 754 ملیۆن دینار، پەنا بەخودا، ژمارەیەک خێزان و زەوی کشتوکاڵی لە وشکیی دەرباز دەکات”.
نووسیویەتیشی”سوپاس بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت کاک (مەسرور بارزانی) بۆ کەرتی ئاوی هەموو هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە