نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کوردستان و وڵاتانى یەکێتىی ئەوروپا دەڕواتە قۆناخێکى نوێ

کوردستان و وڵاتانى یەکێتىی ئەوروپا دەڕواتە قۆناخێکى نوێ

کوردستان و وڵاتانى یەکێتىی ئەوروپا دەڕواتە قۆناخێکى نوێ

لە ڕوانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکانەوە، ھەر جووڵەیەکی سیاسی، یان دیپلۆماسیی نێوان وڵاتان، گرنگی و تایبەتمەندیی خۆی ھەیە، زۆربەی کات ئەو پەیوەندییانە پەل دەھاوێن بە برەودان بە ھەموو ئەو پێشهات و ئاڵوگۆڕە سیاسی و ئابوورییانەی کە لەئارادان، بەڵام سەردانەکەی (کاتالین نۆڤاک) سەرۆکی ھەنگاریا لەم قۆناغە و دیدار لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەندین بەھای گرنگی ھەیە، لەکاتێکدا عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی ناھەموار و ناسەقامگیردا تێدەپەڕن، کاتالین نۆڤاک و بەھۆی گەنجی و توانا و شارەزاییەکانی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، زۆرینەی وڵاتان ئومیدیان پێیەتی.
سەرۆکی ھەنگاریا لە سەردانەکەیدا، ئاماژەی بە بایەخی سەقامگیری و ئارامیی ھەرێمی کوردستان بە لای وڵاتەكەیەوە داوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەبێ پەرە بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان ھەردوولا بدرێت و بەھێز بکرێت.
خاڵێکی دیکەی، کە شیاوی ھەڵوەستە لەسەرکردنە، ئاماژەدان بە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر کە تا ئێستاش ھەنگاریا، ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشێکی کارا و گەورەی خۆی لە بەگژداچوونەوەی ھەموو ئەو ئالنگارییانەی لە ناوچە دێنە پێش، دەبینێت. کاتالین نۆڤاک ئاماژەی بەوە دا کە لە ھەرێمی کوردستان ھەست بە ئاسایش و سەقامگیری دەکات، خستنەڕووی ئەم ڕاستییەش بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دونیای دەرەوە، دەرگای دیکەی باشتری دیپلۆماسی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *