نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی هۆشداری به‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌دات و ده‌ڵێ لێ قبووڵ ناكه‌ین

یه‌كێتی هۆشداری به‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌دات و ده‌ڵێ لێ قبووڵ ناكه‌ین

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری بە بازرگانێکی قەرزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی گرووپی نەوەی نوێ ”دەیەوێت ئەو هەرێمەی بە هەموومان بونیادمان ناوە، نەمێنێت.

ھێرش حەسەن، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەموو وڵاتانی جیھانی گرتووەتەوە و ھەرێمی کوردستانیش ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە، ”ڕاستە قەیرانی دارایی ھەیە و خەڵکی ناتوانێت کار و کەسابەتی خۆیان بکەن، بەڵام پێویستە خەڵکی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو قسانەی ئێستا شاسورا عەبدولواحید دەیکات، ”لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان نییە و خەڵکی بەشی ئەوە ھۆشیارییان ھەیە کە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە، دواجار ھەنگاوەکانی شاسوار عەبدولواحید مەترسیدارە و دەیەوێت ئەم ھەرێمەی بە ھەموومان بونیادمان ناوە، نەمێنێت.

ڕەخنەشی لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ گرت و باسی لەوە کرد کە خەڵکی مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام ”ئەرکی پەرلەمانتار ئەوەیە بەدواداچوون بۆ گرفتی هاووڵاتیان بکات و ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدات، نەوەکوو خۆیان تێکەڵی خۆپیشاندان بکەن و ھانیان بدەن تاوەکوو ژیانی ھاووڵاتیان بخەنە مەترسییەوە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *