له قه‌ڵا دزێ و ڕانیه و ده‌ربه‌ندیخان چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته‌سه‌ر شه‌قام دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ،شاسوار عه‌بدولواحید داوا له هاوڵاتیان ده‌كات دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه گوێ له ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌گرن.
دكتۆر هیوامەحمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به چركه‌ی ڕاگه‌یاند:” ئێمه وه‌ك كه‌رتی ته‌ندروستی ورژاندنی هاوڵاتیان و خۆپێشاندان دژی ڕێنامییه ته‌ندروستییه‌كان شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ به‌تاوان بارده‌زانین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:” كۆرۆنا بووه‌ته مه‌ترسی جدی و فراوان بوونی كۆرۆنا شاسوار عه‌بدولواحید لێ به‌رپرسه، پێویسته ڕێكاری یاسایی دژ بگیردرێته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی فراوان بوونی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوان ماوه‌ی 6 ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند و ده‌وامی گشتی فه‌رمانگه‌كانی ڕاگرت.