
له كاتێكدا سلێمانی پێویستی به سه‌تان پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و رێگه‌وبانی نوێ هه‌یه، جگه له‌و پڕۆژانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕی خستووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاقمه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی داهاتی شاره‌كه ده‌ده‌نه ده‌زگای دژه‌تیرۆری حزبه‌كه‌یان .
وه‌هاب مه‌جید هه‌ڵه‌بجه‌یی كه به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتییه، له ماوه‌ی رابردوودا به‌گوێره‌ی ددانپێدانانی گرووپێكی گیراو له تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌بووه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه‌یه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه یه‌كێتی سزای خه‌ڵكی سلێمانی ده‌دات و داهاتی شاره‌كه‌ی كردووه به بودجه‌ی دژه‌تیرۆری حزبه‌كه‌ی.
تێكه‌ڵكردنی داهاتی سلێمانی له‌گه‌ڵ راگیرانی بودجه‌ی ده‌زگایه‌ك كه سه‌رۆكه‌كه‌ی تۆمه‌تباری تیرۆره، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێتی باكی به پڕۆژه و خزمه‌تكردنی حه‌ڵكی سلێمانی نییه، ئاماده‌یه هه‌موو شاره‌كه بكاته قوربانی ده‌زگایه‌كی ته‌ناهیی خۆی كه بۆ دژایه‌تی تیرۆر پێكهاتبوو، به‌ڵام ئێسته خۆیان كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ڕۆژی رووناك خه‌ڵك ده‌كوژن.