نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(70) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(70) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بەبۆنەی ( 70 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵا و گشت ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان بۆ دەخوازم .

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەری لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەتایبەتیش لە بەرگریگردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و ئازادی و یەکسانیدا ھەیە و ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگی لە پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا ھەبووە.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەبات و کار و چالاکییان و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.

پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2022/12/11

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *