نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی هەنگاریا بۆ هه‌رێمی كوردستان: ئێوە بە تەنیا نین

سەرۆکی هەنگاریا بۆ هه‌رێمی كوردستان: ئێوە بە تەنیا نین


بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەنگاریا قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی لە عەنکاوە كرایه‌وه‌. 
پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10 ی دیسەمبەری 2022،  بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا ،کاتالین نۆڤاک ،ڕێورەسمی کردنەوەی (قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی Meltho International School ) لە عەنکاوە كرایه‌وه‌.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا،کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا گوتارێكی پێشكێش كرد و رایگه‌یاند: 
 ئاڵای هەنگاریا هاوشێوەی ئاڵای هه‌رێمی کوردستانە و شانازی بەوە دەکەین کە ئاڵاکەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا هه‌ر له‌گوتاره‌كه‌یدا له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئێوە بە تەنیا نین، بۆ ئەوە هاتووین هاوکاریی پێشکێش بکەین .
 سەرۆکی هەنگاریا گوتیشی: 360 ملیۆن کریستیان هەن کە لەسەر ئاستی جیهان رووبەڕووی تووندووتیژی دەبنەوە

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *