نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى:
سوپاسی خاتوونی سەرۆكی هەنگاریا دەکەم كە هەمیشە بە هانای خەڵكی ئێمەوە هاتوون.

مەسرور بارزانى:
سوپاسی خاتوونی سەرۆكی هەنگاریا دەکەم كە هەمیشە بە هانای خەڵكی ئێمەوە هاتوون.

ئەمڕۆ شەممە 10/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی میلۆسۆی نێودەوڵەتی لە عەنکاوە، ڕایگەیاند: ماوەیەكی زۆر نییە كە ئەم ناوچانە هەمووی لێرە ببوونە پەناگەیەك بۆ تیرۆر، بەڵام كریستیانەكان و ئێزدییەكانی دەشتی نەینەوا هاتن و خانوو و پەناگەكانیان لێرە دروست كرد.
عەنكاوە ناوەندێكی هەرێمییە و لە ٢٠١٤ كاتێك دژی داعش جەنگاین، ئێرە بووە ناوچەیەك بۆ پێكەوەژیان.
هەنگاریا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەوكات هاتن بە هانای خەڵكی كوردستانەوە، من ئێستا سوپاسی بەڕێز نۆڤاك دەكەم كە لێرە ئامادەیە.
هەوڵەكانی هەنگاریا بۆ پشتیوانیكردنی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە. لەو ساتەوەی كە ئێمە ئازار دەچێژین، زیاتر لە دوو ملیۆن خەڵكی سووریا و عێراقمان لەخۆ گرت و لێرە لە لایەن حكوومەتەوە پارێزگارییان لێ كرا. نەماندەتوانی بەبێ هاوكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمانە بكەین. جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی خاتوو سەرۆكی هەنگاریا بكەم كە هەمیشە بە هانای خەڵكی ئێمە هاتووە.
بەرهەمی هەوڵەكان دیارن، دەتوانن سەیری عەنكاوە بكەن كە كۆمەڵگەیەكی درەوشاوەیە و بازاڕێكی پڕجۆش و خرۆشی هەیە، عەنكاوە پەرجووی پێكەوەژیانە. ئەمڕۆ رێوڕەسمی كردنەوەی قوتابخانەی مێڵسۆی دەكەینەوە، سوپاسی هەنگاریا دەكەم بۆ هاوكاریكردنی كەرتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان.
حكوومەتەكەمان پێشخستنی كەرتی پەروەردەی كردۆتە كاری لەپێشینەی، بۆ ئەوەی كوردستان ببیتە وڵاتێكی بەهێز.
تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر دڵخۆشبووم بەوەی بەشداریمكرد لە دامەزراندنی بەردی بناغەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی. ئەم جۆرە پرۆژانە من بە تەواوی پشتگیرییان دەكەم و ئێوە پاڵپشتیی تەواوی منتان هەیە. دڵنیاییدان بۆ دەست گەیشتن بە پەروەردە و كڵاسێكی جیهانی، كاری لەپێشینەی حكوومەتەكەمانە.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *