نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنن

سەرۆک بارزانی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 03ـی 12ـی 2022 بەنگین ڕێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەستبەکاربوو، سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ڕایسپارد بە بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنێت.

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستە کرد و پیرۆزبایی لێکردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

لە تویتەکەیدا دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە ” پێشنیاز دەکەم زۆرترین هەوڵ بۆ خزمەتکردنی هەموو پارێزگاکانی عێراق بە یەکسانی بدەن.”

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی ڕایسپاردووە کە کار بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بکەن، هەروەها بە کاری باش دڵی هاووڵاتییان بەدەست بهێنن.”

هەر لەو پەیامەدا سەرۆک مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردۆتەوە و جەختی کردۆتەوە کە کەمتر قسە بکەن و زیاتر کرداریان هەبێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە كاندیدانی هەردوو پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و وەزارەتی ژینگە دا

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *