کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومهتى ههرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، “تائێستا لیستی موچەی كەمئەندامو خاوەن پێداویستیی تایبەت بەشێوازی تەقلیدی ئامادەكراوە، بەڵام لەمەودوا گۆڕانكاریی لەم شێوازەدا دەكرێت”.
وتوشیهتى، “بەرنامەی داتابەیسی موچەی کەمئەندامان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دروستدەكرێت، لەکاتی جێبەجێبونی ئەم بەرنامەیەدا، لەڕێگهی ئۆنلاینەوە لیستی موچە دەچێتە وەزارەتی داراییو لەوێوە بۆ بانكەكان”.
وهكو باسیكردوه، “لەسەر ئەو بابەتە، لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیو بەڕێوەبەرەکانی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکانو ئیدارە سەربەخۆکان كۆبونەوەم كردوە”.
دهشڵێت:”كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر میكانیزمی دروستکردنی بەرنامەی داتابەیسی موچەی کەمئەندامان كە كارەكە لەگەڵ وەزارەتی داراییدا دەكرێت، 87 هەزارو 175 كەمئەندامو خاوەن پێداویستیی تایبەت موچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن”.