نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەربەست لەزگین: دەبێت بكوژانی هاوكار جاف یەكێتیی ڕادەستی دادگایان بكات

سەربەست لەزگین: دەبێت بكوژانی هاوكار جاف یەكێتیی ڕادەستی دادگایان بكات

لە دۆسیەی کوشتنی هاوکار جاف دادگە بڕیاریدا وەهاب هەڵەبجەیی وەکو گومانلێکراو لەو دۆسیەیەدا لەبەردەم دادوەر ئامادەبێت و سەربەست لەزگین دەڵێت، “دادگە هەموو هاووڵاتییان بە یەک چاو سەیر دەکات و نابێت هیچ حیزب و بەرپرسێک لە هەرێمی کوردستان خۆی پێ لە دادگە گەورەتر بێت، بۆیە هەر رووداوێک روودەدات و رێڕەوی یاسایی وەردەگرێت، پێویستە هەمووان بە سینگێکی کراوە قبووڵی بکەن، ئەگەر بێتاوانن با بێتاوانیی خۆیان بسەلمێنن و ئەگەر تاوانباریشن با بەگوێرەی تاوانەکەیان سزای خۆیان وەربگرن.”

بە گوتەی سەربەست لەزگین، “پێویستە هەموو حیزبە سیاسییەکان و سەرجەم سەرکردایەتییەکان هاوکاری یەکدی بین بۆئەوەی دادگە رۆڵی خۆی بە دروستی ببینێت. ئەگەر یەکێتی بە ئامادەبوونی داواکراوان لە دادگە رازی نەبێت، رەنگە لەناو کۆمەڵگە و سەرجەم حیزبە سیاسییەکاندا زیانی گەورە بەر خۆی بکەوێت.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *