نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژەنەڕاڵ عەبدوڵا: بۆ بافڵ تاڵەبانی.. خۆلادان لە لۆژیک و حەقیقەت شێتییە

ژەنەڕاڵ عەبدوڵا: بۆ بافڵ تاڵەبانی.. خۆلادان لە لۆژیک و حەقیقەت شێتییە

وردەکاری وەڵامەکەی لە کۆمێنتە

بەڵێ ڕێگر بووم، بەڵام ڕێگری لە چی؟ با خەڵکی کوردستان و چەمچەماڵ بە ویژدانەوە وەڵامی ئەمە بدەنەوە.

بەڵێ ژەنەڕاڵم، بەڵام ھی ئێستا نا، بەڵکو لەسەردەمی باوباپیرانم و لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی گەلی کوردەوە.

بەڵێ ھێزەکەمان خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و کردمان بە ھێزێکی نیزامی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا و ئەوە جێگای شانازی و شایەنی دەستخۆشیە، چونکە سەلمێنەری ئەوەیە کە بڕوامان بە ھێزی تایبەتی کەسی و حزبی نیە، بەڵام ئەوانە میلیشیا نەبوون، بەڵکو نەوەی ئەنفالکراوان و شەھیدانی چەمچەماڵن، ئەگەر گەنجانی چەمچەماڵ یەک تۆز وشیار بن ئەبێ تێبگەن ئەوە چی سوکایەتیەکە پێیان دەکرێ، تێبگەن بۆ لە ڕابردودا پشت گوێ خرابوون.

سوکایەتی کردن بەو گەنجانە بە ناوھێنانیان وەکو میلیشیا سوکایەتیە بە تەواوی خەڵکی چەمچەماڵ و شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئەو سنورە.

ڕەنگە لە ھەڵە و کەموکورتی بەدەر نەبین، بەڵام گرنگ لە ھەر ھەڵە و ڕووداوێکدا ملکەچی یاسا و ئامادەی سزادان بووین، ھیچ کەسێکی غەدر کەر و یاخی لە یاساش بۆی نیە لە پاڵ ئێمەدا خۆی حەشار بدات، ئەوە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار ئەتوانن بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم قسەیەمان بکەن.

بێ وەفایی و لەبەرچاو نەگرتنی قوربانی دان و تێکۆشانی ڕابردوو، لادان لە لۆژیک و ھەقیقەت، خۆکوژیە و شێتیە ئەمما شێتی.

ژەنەڕاڵ عەبدوڵلا
لە چەمچەماڵ

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *