نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چالاكوانانی سلێمانی: مەسرور بارزانی شەقامی 100 مەتری لەخەونەوە بۆ كردین بە واقیع

چالاكوانانی سلێمانی: مەسرور بارزانی شەقامی 100 مەتری لەخەونەوە بۆ كردین بە واقیع

چالاكوانانی سلێمانی: مەسرور بارزانی شەقامی 100 مەتری لەخەونەوە بۆ كردین بە واقیع

چالاكوانانی ئیدارەی ڕاپەڕین: مەسرور بارزانی پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان و پردی بۆ جێبەجێ كردین

گەرمیانییەكان: دەیان گوند لەسەردەستی مەسرور بارزانی ڕونكاكرایەوە

هاووڵاتییانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕوایان واییە مەسرور بارزانی و حكوومەتەكەی هەموو درگاكانیان كردوەتەوە بۆ خزمەت كردنی شارەكانیان، هیچ داوا كارێكی جێبەجێ كردنی پڕۆژە نەڕۆشتووەتە بەردەستی و ڕەتی كردبێتەوە بەپێچەوانەوە هەمیشە گوێ بیستی تەرخانكردنی بوودجەی گەورە دەبین بۆ پڕۆژەكان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، كابینەی 9 بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە ماوەی چەند كاتژمێرێك لە گێشتنی پڕۆژەكانمان بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەی خزمەت گوزاری بوودجەی بۆ تەرخانكراوە.

ئیدریس هادی هاوڵاتی پارێزگای سلێمانی بە چركە دەڵێ:” بەردەوام گوێ بیست و بینەری هەوڵەكانی مەسرور بارزانی دەبین بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەی خزمەت گوزاری بە ناوەندی پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی و بەردەوامیش بووجەی گەورە تەرخاندەكات.

ئەو هاوڵاتییەی سلێمانی نموونەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی باس دەكات و دەڵێ، ئەگەر مەسرور بارزانی نەبووایە ئەوە جێبەجێ كردنی پڕۆژەیەكی وا ستراتێژی بۆ شارەكەمان خەون بوو بەڵام مەسرور بارزانی هاتە سلێمانی و بەردی بناغەی دانا و هەمان ڕۆژ كاركردن تێدا دەستی پێكر، ناوبراو دەڵێ، چەندان پڕۆژەی گرنگتر جێبەجێ كراون لە شەقام و ڕێگاوبان و ئاو و تەندروستی و پەروەردە، بەڵام دنیایەك ڕێگریش هەیە لەبەردەم حكوومەت تاكو پڕۆژەی باش و باشتر پێشكەش بكات.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10/11/2022، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو: ” مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 4 ملیار و 871 ملیۆن دینار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی.

حكوومەت جگە لەچەندان بووجەی تایبەت 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی هەڵەبجە تەرخان كرد

دەوران دڵسۆز چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی لە پارێزگای هەڵەبجە، بۆ چركە قسەی كرد و ئاماژە بەوەدەكات، هەڵەبجە چاوی لە دەستی پڕی سەرۆكی حكوومەتە پڕۆژەی شایستەی بۆ جێبەجێ بكرێت هەرچەندە ئێمە دەشزانین داهاتی ناوخۆی و مەرزەكانی سەر بە پارێزگاكەمان نادیارە و كەس نازانێت بۆ گیرفانی كام بەرپرسی ئەم زۆنە دەڕوات، بەڵام ئێمە داوا كاریمان لە مەسرور بارزانی هەیە و دوودڵنین لە دڵسۆزی بۆ هەڵەبجە و خەڵكەكەی.

ئەو چالاكوانە دەشڵێ، هەڵەبجە لەلایەن حزبی دەسەڵات دارەوە خنكێندراوە تەنها بۆ ئەوەییە بوترێ حكوومەت هەڵەبجەی پتگوێ خستووە بەڵام خەڵكی باش دەزانێت بۆ حزبی دەسەڵات سزای هەڵەبجە دەدات، بەڵام ئێمە بەرچاومان ڕونە حكوومەت هەموو هەوڵی ئەوەییە پڕۆژەی ناوچەی پیشە سازی و قورس و سوك و سایلۆ و پردی توەقوت بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بكات بەڵام ڕێگری دنیا لەبەردەمی هەیە، بەڵام هەڵەبجە دەیان پڕۆژەی گرنگیشی بۆ جێبەجێ كراوە.

كابینەی 9 دەیان پڕۆژەی بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ كردووە

خۆشناو لاوان كوڕێكی لاوی چالاكوانی ئیدارەی ڕاپەڕینە بە چركەی ڕاگەیاند:” لە كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی پڕۆژەی گرنگ بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێ كراوە، خودی سەرۆك وەزیران خۆی هاتە ئیدارەی ڕاپەڕین و لە ڕانییە بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگی بۆ ئیدارەكە دانا و بەشێكی تەواو بوون بەشێكیشی لە ژێركاركردندایە وەك پردی دەربەندی ڕانییە و جوودسایدی ناو شاری ڕانییە و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان و چەندین پڕۆژەی تری گرنگ لە قەزا و ناحییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەتایبەت لە بواری ڕێگاوبان و تەندروستی و پەروەردە بووەتە هۆی ئەوەش بازاڕ ببوژێنێتەوە هەلی كار بۆ خەڵكێكی زۆر دەستەبەرببێت.

ئیدارەی گەرمیان ستایشی مەسرور بارزانی دەكەن

عەلی مام ئەنوەر چاودێرێكی كاركانی حكوومەتە بۆ ئیدارەی گەرمیان و بۆ چركە دەڵێ:” ناكرێ بوترێ كابینەی نۆ خزمەتی بە ئیدارەی گەرمیان نەكردووە، سەرباری ئەو داهاتە زۆرەی هەیەتی لە ناوخۆ و مەرزەكەی بەڵام داهات بۆ خەزێنەی گشتی ناڕواتەوە بەڵام حكوومەت پڕۆژەی ڕێگاوبان گرنگ جێبەجێ دەكات لە نموونەی ڕێگای جوودسایدی دەربەندیخان كەلار و كلار – كفری و كەلار سلێمانی و دیواری ڕاگر و كردنەوەی سایلۆی مۆدێرن و تەندروستی و كارەبا كە چەندان گووندی ئیدارەی گەرمیان لەسەردەمی ئەم حكوومەتە ڕونكاك كرایەوە كارەبای بۆ ڕۆشتووە، دەتوانین بڵێن سەرباری دزینی داهاتەكەی و ڕێگری بەڵام مەسرور بارزانی و حكوومەتەكەی خزمەتی باشیان بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كردووە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *