نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *