نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ساسان عەونی: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کێشیەی زەوییە سندقییەکان دەکرێ

ساسان عەونی: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کێشیەی زەوییە سندقییەکان دەکرێ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/11/2022، په‌یجى فه‌رمیی وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، لێدوانێكى ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر چارەسەركردنی كێشەی زەوییە سندقووییەكان و بۆ ئەم مەبەستە، ڕێكارە یاساییەكانی پەسەند كرد كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەتە و پاش ئەو بڕیارە دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان، لەم بڕیارە سوودمەند ببن”.

ماوەی چەندین ساڵە، هاووڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران و شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری هەولێر، داوا دەكەن گرفتی زەویی سندووقییان بۆ چارە بكرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆكایەتیی دیوانەوە، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش ڕەزامەندی لەسەر دا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *