
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی کوڕەکەی جەمیل هەورامی ، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تەقەی لە خەزووری کردووە بریندارە.
جەمیل هەورامی لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێ: هیچ پێوەندییکم بە ڕووداوەکەوە نییە و زۆر دڵتەنگم و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم دەستگیری بکەن و ڕادەستی یاسایی بکەن و سزای توندی بدەن، کاک ڕزگار خەزوری کوڕەکەم هاوڕێییەکی خۆشەویستمە.
