
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازی دەکەین و گەلەکەمان داوامان لێدەکات برووتنەوەی گۆڕان دەڵێن دەنگمان بە یاسایی چاکسازی داوە پشتیوانی لێدەکەین.
ئاشنا عەبدڵڵا پەرلەمانتاری کوردستان لە فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند:” کاتێک پڕۆژە یاسایی چاکسازی هاتە پەرلەمانی کوردستان ئێمە وەک فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانیمان کرد و وە دەنگیشمان پێدا.
ئاشنا عەبدڵڵا وتیشی:” داوا لە حکوومەت دەکەین پڕۆسەی چاکسازی خێرابکات ئێمەش وەک بزووتنەوەی گۆڕان و فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانی حکوومەتین، لە چاکسازی، پێویستە پەرلەمانتار چاودێری بڕگەبەبڕگەی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بکات بۆ ئەوەی وەک خۆی یاساکە جێبەجێ بکرێت.
دەبێت حزبەکان و پەرلەمان پشتیوانی جێبەجێ کردنی یاسایی چاکسازی بکەن، ئێمە سێ فڕاکسیۆنی گەورە و فڕاکسیۆنەکانی تریش پشتیوانی یاساکەمان کردووە ئێستاش پێویستە هاوکاربین لە چونە بواری جێبەجێ کردنی یاساکە، نابێت کەس تەگەرە بخاتە بەردەم چاکسازی، خواستی هاوڵاتیانی کوردستانە سودی زۆری دەبێت بۆ زیادبوونی داهات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە