سەرۆکی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان تەواو کراو پارەکە خەرج دەکرێ.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، ڕاگەیاند: “دوای هەوڵەکانمان لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی 2014 تەواو کرا و چەکەکان درایە نوێنەری جووتیاران.”
گوتیشی : “ئهمڕۆ حكومهتی عێراق چهكی پارهی گهنمی ساڵی 2014ـی جووتیارانی ههرێمی كوردستان خهرجكرد کە 37 ملیارە و دواتر ساڵی 2014و 2015خەرج دەکرێ.”
لە سەرەتای ئەو مانگەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، پارەی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بکرێ کە 309 ملیار دینارە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە