
بەپێ زانیارییەكانی لای چركە کامیل حاجی عەلی، بەیانی حزبێكی نوێ ڕادەگەیەنێت پاش ئەوەی بێ ئومێد بوو لەوەی بتوانێت بگاتە ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامی.
هەربەپێ زانیارییەكانی چركە، حزبە نوێكەی كامیل حاجی عەلی ،حزبەكەی ئیسلامی دەبێت و لە هەوڵدایە بەشێكی زۆری سەركردە و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەلای خۆیدا ڕابكێشێت.
لە دوواین كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی، كامیل حاجی عەلی خۆی هەڵبژارد بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی بەڵام سەركەوتنی بەدەست نەهێنا، عیرفان عەبدولعەزیز وەك ڕابەر مایەوە ئەوەش كامیل حاجی عەلی توڕە كرد و ڕای گەیاند : فێڵ كراوە هەڕەشەش لە ئەندامانی كۆنگرە كراوە دەنگم پێنەدەن، حمەی مەلا عەلی هەڕەشەی لێكردووم.