نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ كرد، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دواین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

ئەمڕۆ دووشەم سێی تشرینی یەكەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دواین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. دووپات لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لە یەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەدیاتی تەناهی و هاوئئاهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری، تاوتوێ كرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *