نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیار دەردەکات

مەسرور بارزانی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیار دەردەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین دەردەکات.


لە نووسراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە “دوابەدوای فەرمانمان ژمارە(٦٧٧٩) لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەی و یەکسانی لە مامەڵەکردن، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارمان دا”.


لە نووسراوە فەرمییەکەدا ئاماژە دراوە بە “قەرەبووکردنەوەی تەنیا ئەو(٦٤١) جووتیارەی کە زەوی کشتوکاڵییان لەبەردەستە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لەبەرامبەر هەر (٢) دۆنم یەک پارچە زەوی نیشتەجێیان بە رووبەری (٢٠٠م) پێبدرێت، کە پێشتر بەپێی نووسراوەکانی ئەم سەرۆکایەتییە ژمارە(٣٦٠٩) لە١٠ی٤ی٢٠٠٨ و(٨٠٩٢) لە ٣٣ی٧ی٢٠٠٨ کە رێککارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام مامەڵەکانیان راگیراوە بەمەەبستی کۆتایی هێنان بە کێشەی قەرەبووی ناوبراوە”.

بەپێی گوتەی ھیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین کە بۆ(کوردستان٢٤)دواوە، فەرمانەکە کێشەیەکی زۆر گەورە لە کۆڵ ئیدارەی راپەڕین و حکوومەت دەکاتەوە، چونکە ئەو جووتیارانە ھەموو بەڵگەیەکی یاسایی و پێویستیان هەیە و زەویەکانیشیان کەوتووه‌تە ناو سنووری شارەوانییەکان”بۆیە ئەو فەرمانەی سەرۆکی حکوومەت یەکێکە لە بریارە زۆر گرنگ و پێویستەکان”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *